سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: لینک :: هاولاتـی
ئاوێنـه
کوردستان نیوز
کوردستان نیت
دەنگەکـان
رادیۆ نەوا
ناوه‌ندی چاک
پەیامـنیر
دەنگی سەربەخۆ
:: satkurdishnews@yahoo.com ::

RSS
سات نیوس: بڕیاروایه سبه‌ی دووشه‌ممه گاردی نیشتمانی ئێران (به‌سیج) بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ست به‌ئه‌نجامدانی مانۆرێكی سه‌ربازی بكه‌ن، مانۆره‌كه‌ش 16 پارێزگای ئه‌و وڵاته له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزی پیاده‌ی گاردی نیشتمانی ئێران بڵاویكردۆته‌وه، كه سبه‌ی به به‌شداری 20 لیوای هێزی ناوبراو و به ته‌واوی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان به‌شداری له‌م مانۆره‌دا ده‌كه‌ن. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه مانۆره‌كه 16 پارێزگای ئێران ده‌گرێته‌وه و مانۆره‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه ده‌بێت، كه ئه‌مساڵ بڕیاره ئه‌نجامبدرێن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هێزی گاردی نیشتمانی ئێران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌یه‌دا مانۆرێكی بۆ گه‌شه‌پێدانی توانا به‌رگرییه‌كانی سازدا‌و له‌میانه‌ی مانۆره‌كه‌شدا موشه‌كی وشكانی و ده‌ریایی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه، كه توانای پێكانی له‌دووری 350 كلم هه‌یه، كه ئه‌م موشه‌كه‌ش دروستكراوی رووسیلیه و جۆره‌كه‌ی (تۆر ئێم 1)ـه‌و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر مۆسكۆ به تارانی فرۆشتووه.