سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: لینک :: هاولاتـی
ئاوێنـه
کوردستان نیوز
کوردستان نیت
دەنگەکـان
رادیۆ نەوا
ناوه‌ندی چاک
پەیامـنیر
دەنگی سەربەخۆ
:: satkurdishnews@yahoo.com ::

RSS
سات نیوس: دكتۆر شوان محه‌مه‌د وه‌زیری مافی مرۆڤ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له گرتووخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرت و وتی: بارودۆخی گرتووخانه‌كان گونجاو نییه و تێكه‌ڵاویی له گیراوه‌كان هه‌یه، رونیشی كرده‌وه له میانی سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ گرتووخانه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه به‌ندكراو هه‌یه زیاتر له 6 مانگ به‌سه‌ر مانه‌وه‌یان تێپه‌ڕیوه‌و تا ئێستا دادگایی نه‌كراون كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤه. وتیشی به‌ندكراو هه‌یه ماوه‌ی زیندانی ته‌واو كردووه‌و تا ئێستا له گرتووخانه ماوه‌ته‌وه‌و ئازاد نه‌كراوه‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵك هه‌یه به‌بێ بڕیاری دادگا گیراوه، رونیشی كرده‌وه ده‌ست به‌سه‌ركراو ده‌بێ به‌پێی یاسا هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت.
وه‌زیری مافی مرۆڤ هۆكاری ئه‌و كێشانه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌می داوه‌ر و داواكاری گشتی له كوردستان و سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له كوردستان روده‌ده‌ن، وه‌زیری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: زۆرترین پێشێلكاری كه ئێستا له كوردستان رۆژانه روده‌ده‌ن و به‌پێی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ كراون، پێشلكاری دژی ژنان و منداڵان زۆرترینیانه.له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێراندا سه‌باره‌ت به‌گرتووخانه نهێنییه‌كان به‌تایبه‌ت گرتووخانه‌ی ئاكرێ و قه‌ڵاچوالان وه‌زیری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌و گرتووخانانه ناره‌سمین، هه‌ربۆیه كار ده‌كه‌ین تا ئه‌و گرتووخانانه نه‌مێنن.