سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: لینک :: هاولاتـی
ئاوێنـه
کوردستان نیوز
کوردستان نیت
دەنگەکـان
رادیۆ نەوا
ناوه‌ندی چاک
پەیامـنیر
دەنگی سەربەخۆ
:: satkurdishnews@yahoo.com ::

RSS
سات نیوس: دوای ئه‌وه‌ی سابرین جه‌نابی كه نازناوی كچێكی سوننیه به پۆشراوی كه ته‌نها چاوی به‌ده‌ره‌وه بوو هاته به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و چیرۆكی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی له‌لایه‌ن چەند سه‌ربازێكی سوپای عێراقییه‌وه گێرایه‌وه. ڕێكخستنه‌كانی قاعیده له‌عێراق بەڵێنی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و كچه ده‌كه‌ن كه به‌خوشكه‌كه‌یانی ناو ده‌به‌ن. سابرین جه‌نابی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رونیكرده‌وه كه ده‌میان به‌ستۆته‌وه ئنجا ئه‌و سه‌ربازه عێراقییه كرده‌وه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داوه. له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی ئیسلامی عێراق کە سه‌ر به قاعیده‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌و كاره به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه مه‌حكوم ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: مه‌كته‌بی ئه‌میری حكومه‌تی ئیسلامی عێراق ئه‌بو عومر به‌غدادی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر شه‌ره‌فی خوشكه‌كه‌مان مه‌حكوم ده‌كا. لەلایەکی ترەوە گروپی دووهه‌م كه سوپای موجاهیدینن له‌سه‌ر هه‌مان روداو ده‌ڵێن: له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خوشكه‌كه‌مان كاردانه‌وه هه‌ر نابیستن، به‌ڵكو ده‌شیبینن. ماوه‌ی رابردوش پۆلیسی عێراقی دۆسییه‌ی ئافره‌تێكی په‌نجا ساڵه‌ی یه‌كلایكرده‌وه كه چوار سه‌ربازی عێراقی وێرای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كردبۆیه سه‌ری، ویستبویشیان كچه‌كانیشی به‌هه‌مان ده‌رد ببه‌ن كه دانیشتوی ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ن. هه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌و روداوانه‌ی به‌و شێوه‌یه روده‌ده‌ن ، دادگای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی سزای 100 ساڵ زیندانی بۆ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی برییه‌وه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردبۆیه سه‌ر كچێكی عێراقی.
ئه‌و سه‌ربازه به‌و ده‌ستدرێژییه‌وه نه‌وه‌ستابوو له‌دوایدا باوكی‌و دایكی كچێكی بچوكی ئه‌و ماڵه‌شی كوشتبوو وێرای سوتاندنی كچه ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌كه سه‌رجه‌م كه‌لو په‌لی ماڵه‌كه‌شیان سوتێنرابوو.