سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: لینک :: هاولاتـی
ئاوێنـه
کوردستان نیوز
کوردستان نیت
دەنگەکـان
رادیۆ نەوا
ناوه‌ندی چاک
پەیامـنیر
دەنگی سەربەخۆ
:: satkurdishnews@yahoo.com ::

RSS

سات نیوس: رۆژنامه‌یده‌یلی تیلیگرافی به‌ریتانی، له سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌کانی گواسته‌وه که ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی تیشکێکی سه‌وز له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ فڕین به‌سه‌ر عێراقدا به مه‌به‌ستی هێرش بردنه‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران. به‌رپرسێکی گه‌وره له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل له ته‌لئه‌بیب به‌و رۆژنامه به‌ریتانییه‌ی وت، گفتوگۆ له‌ئارادادایه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانرێگه‌یه‌کی ئاسمانیله‌سه‌ر خاکی عێراق دیاریبکات ئه‌گه‌ر هات و ئیسرائیل بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه‌ی له‌و باره‌وه وه‌رگرت. ئه‌و به‌رپرسه هه‌روه‌ها وتیئێمه خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان ئاماده ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هات له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی گرنگ رێک نه‌که‌وتین ئه‌وا خۆمان ده‌بینین له بارودۆخێکدا که فڕۆکه ئه‌مه‌ریکی و ئیسرائیلییه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر. ئه‌فسه‌رێکی به‌شدار له‌و پلانه‌دا به رۆژنامه‌که‌ی وتته‌نها رێگه‌یه‌ک بۆ لێدانی ئێران، فڕینه به‌سه‌ر ئه‌و بواره ئاسمانییه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا کۆنترۆڵی ده‌کات. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، به‌رپرسێکی ئیسرائیلی که هاوکاری ده‌کات له‌گه‌ڵ کۆمیته‌یه‌کی ئیستراتیجی ئه‌رک پێسپێردراو به کێشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانی به سه‌رۆکایه‌تی ئیهود ئۆلمه‌رت، وتیهه‌وڵه ئه‌نجامدراوه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ئێرانبێ وێنه‌یه له مێژووی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا .