سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: لینک :: هاولاتـی
ئاوێنـه
کوردستان نیوز
کوردستان نیت
دەنگەکـان
رادیۆ نەوا
ناوه‌ندی چاک
پەیامـنیر
دەنگی سەربەخۆ
:: satkurdishnews@yahoo.com ::

RSS
سات نیوس: له‌خۆپیشاندانێكی خه‌ڵكی مه‌هاباددا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه، سێ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كوژران، له‌ئورمیه‌ش خۆپیشاندان ده‌یان بریندار بوون‌و گیراوی لێكه‌وته‌وه. له‌هه‌شته‌مین ساڵیادی ده‌ستگیر كردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌دا، سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ 16/2 سه‌دان كه‌س له‌خه‌ڵكی مه‌هاباد رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، هێزه‌كانی جاش‌و به‌سیج‌و پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌توندی به‌رپه‌رچیاندانه‌وه‌و سێ كه‌سیان لێكوشتن .هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه‌وه له‌ئورمیه خۆپیشاندان سازكراو له‌ئه‌نجامدا پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌كانی ئێران‌دا روویدا، كه بووه هۆی برینداربوون‌و ده‌ستگیركردنی ده‌یان خۆپیشانده‌ر.
سات نیوس: دكتۆرمه‌حمود عوسمانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاندحكومه‌تی عێراقی سه‌ركرده‌كانی سوپای مه‌هدی ئاگاداركردۆته‌وه كه عێراق به‌جێبهێڵن. مه‌حمود عوسمان له لێدوانێكدا روونیكرده‌وه: چوونی سه‌ركرده‌كانی سوپای مه‌هدی بۆ ئێران شتێكی خراپه، چونكه ئه‌وه ده‌گه‌نێت ئه‌و سه‌ركردانه شتیان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش به‌م واتایه دێت كه پلانی نوێی ئه‌منی ئه‌نجامی چاوه‌ڕون كراوی لێ به‌دی نایه‌ت و له‌وانه‌شه خودی حكومه‌تی عێراقی سه‌ركرده‌كانی سوپای مه‌هدی ئاگاداركردبێته‌وه كه عێراق به‌جێبهێڵن.
سات نیوس: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 9:50 له‌نێو بازاڕی ڕه‌حیماوای شاری كه‌ركوك دوو ئوتومبیل ته‌قیه‌وه كه90 كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه. عه‌مید یادگار له‌ژوری عه‌مه‌لیاتی شاری كه‌ركوكه‌وه دواین ئاكامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌م جۆره ڕاگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل‌دا كه‌كاتژمێر 9:50ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕیمۆت كۆنترۆڵ ئه‌نجامدرا 7 كوژراو‌و 83 بریندار كه‌ته‌وه جگه‌له‌زیانی ماددی كه سوتاندنی 10 ئۆتۆمبیل و وێرانكردنی ناوچه‌كه‌ی به‌دوادا هات. شایەنی باسە ئەم تەقینەوانە پاش 4 سەعات لە تەواو بونی پلانی ئەمنی ڕویدا کە 3 ڕۆژە بەردەوامە .
سات نیوس: ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادوه‌رێکی ئیتاڵی له شاری میلانۆ فه‌رمانی دادگایی کردنی 26 ئه‌ندامی سی ئای ئه‌ی ده‌رکرد به تۆمه‌تی فڕاندنی هاوڵاتیه‌کی میسری نیشته‌جێی ئیتاڵیا له ساڵی 2003 دا‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ میسر . حه‌سه‌ن موسته‌فا که هاوڵاتیه میسریه‌که‌یه باس له چه‌ندین جۆر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌کات که‌له‌میسر ده‌رهه‌قی ئه‌نجام دراوه . وه یه‌کێک له‌و تۆمه‌تبارانه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌وڵگری سه‌ربازی ئیتاڵیه . شایه‌نی باسه ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریکی CIA له دوای کرده‌وه‌کانی سێبته‌مبه‌ری 2001 سه‌دان که‌سی له وڵاتانی جیا جیاوه فراندوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه .
سات نیوس: له میانه‌ی سه‌ردانه ره‌سمییه‌كه‌یدا بۆ توركیا، ئیهود ئۆلمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل رایگه‌یاند: ولاَته‌كه‌ی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه عێراق دابه‌ش بكرێت و ئاماژه‌ی به‌رۆڵی توركیا كرد له‌پرۆسه‌ی ئاشتی ناوچه‌كه‌دا. لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا‌و پاش کۆبونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئۆردو‌غان ئاماژەی دا بە بەهێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی ولاَته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا. شایەنی باسە ئەمە لەکاتێکدایە ناو بە ناو هەندێک لە نوسەران داوای پەیوەندی کورد‌و ئیسرائیل دەکەن.
سات نیوس: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌مه‌ڕ پێكانی به‌رپرسی رێكخراوی قاعیده له‌عێراق ره‌تكرده‌وه، كه گوایه له‌دوا شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی باكووری به‌غدا سوپای عێراقی (ئه‌بوحمزەی موهاجیر) ی پێكاوه. به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه له‌لێدوانێكدا به ئاژانسی (بی بی سی) به‌ریتانی رایگه‌یاندووه، گومانی له‌راستی ئه‌و راپۆرتانه هه‌یه، له‌مه‌ڕ پێكانی ئه‌یوب میسر، كه گوایه دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌باكووری به‌غدا له‌شه‌ڕوپێكدادنێكی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده، شوێنی میسری ئاشكرابووه و پێكێندراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو له‌شه‌ڕوپێكدانێكدا له‌دووری 80 كم له‌باكووری به‌غدا توانیویانه ئه‌یوب میسری بپێكن و یاریده‌ده‌رێكیشی بكوژن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی شوێنی به‌رپرسی رێكخراوی قاعیده له‌عێراق ئاشكرا بكات.
سات نیوس: به‌پێی لێدوانێكی (عیسام ئه‌لعریان) سه‌ركرده‌ی ناوداری ئیخوان : هێزه‌كانی ئاسایشی میسر له (نۆ) پارێزگای ئه‌و وڵاته‌دا 73 ئه‌ندامی ئیخوانیان ده‌ستگیر كردوه، كه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سه‌ندیكاكان‌و پاڵیۆراوی هه‌ڵبژادنه‌كانی پێشوی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان میسر له نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا هه‌ن ، وتیشی ده‌ستگیركردنیی ئه‌و ئه‌ندامانه هه‌وڵیكی حكومه‌تی قاهیره‌یه بۆ رێگه گرتن له خۆكاندید كردنیان له هه‌ڵبژادنه‌كانی داهاتوودا. عیسام ئه‌لعه‌ریان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ته‌ئكیدی‌كرده‌وه : حكومه‌تی میسر پرۆپاگه‌نده‌ی چاكسازی‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌ستوری ده‌كات ، به‌ڵام ده‌ستگیر كردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئیخوان شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ ئازادی له میسردا .

سات نیوس: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به سازدانی خۆپیشاندان له15/2، له‌ساڵیادی ده‌ستگیركردنی ئۆچ ئەلان به‌ڵام ئه‌مڕۆ بە بیانوی نەبونی مۆڵەت ڕێگا لەو خۆپیشاندانە گیراو ئه‌ندامه كۆبووه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ر هه‌وڵی زۆریاندا بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بدرێتی بچنه به‌رده‌م په‌رله‌مان تا یاداشتنامه‌یه‌ك به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاراسته په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌لام ئاسایش رێگه‌ی پێنه‌دان. دكتۆر فائق گۆڵپی سكرتێری پارتی چاره‌سه‌ر به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه‌هه‌وڵی زۆرمان داوه مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرین، به‌ڵام رێگایان پێنه‌داین. گۆڵپی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد كه‌ئێواره درێژه به‌چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م باره‌گه‌كه‌یان، له‌نێو ئه‌و چالاكییانه‌دا ده‌ست به‌مانگرتن له‌خواردن
سات نیوس: ئەمڕۆ 3 تەقینەوەی بەهێز بەغدادی پایتەختی هەژاند. بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لانی کەم 90 کەس کوژراون و 188 کەسی تریش بریندارن . شایەنی باسە هەر سێ تەقینەوەکە لە ماوەی 15 دەقیقەدا ئەنجام دران و لە کاتێکدایە حکومەتەکەی مالکی بە پشتیوانی ئەمریکا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلانێکی ئەمنی نوێیە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر تەقاندنەوەی هەر دوو مەزارگەکەی سامەڕادا کە کوشتارێکی خوێناوی بەدوای خۆیدا بە جێهێشت.

سات نیوس: دادگای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ 12/2 بریاری له‌سێداره‌دانی ته‌ها یاسین ره‌مه‌زانی جێگری سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراقی ده‌ركرد. ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه هات كه له‌مانگی یانزه‌ی ساڵی 2006 ناوبراو له‌لایه‌ن هه‌مان دادگاوه بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌رچوبو .له‌كاتی دادگاییه‌كه‌دا ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان وتی: خودا ئاگاداره كه ئه‌و هیچ هه‌له‌یه‌كی نه‌كردووه. شایەنی باسە دوای تێهه‌ڵچونه‌وه له بریاره‌كه دادگا حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی هه‌لوه‌شاندوه بۆ له‌سێداره‌دان.